سەرۆکی دانشگای کاربوردی لە شاری ئیسلام ئاباد: ئامانجمان خزمەتە بە ھەڵەبجە و سلێمانی


 


ساڵانیکە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوەیە لە بەردەم خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان
ئەمەش لەلایەک کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەر ئەکات کە مافی درێژەدان بە خوێندنیان نیە، لەلایەکی تر ئاستی زانستی خوێندکارانی ھەرێم بەھێزتر ئەکات.
بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێنەرانی جام کوردی گفتوگۆیەکمان ساز داوە لەگەڵ بەڕێز مەیسەم خوسرەوی سەرۆکی دانشگای جامعەی زانستی  کاربوردی لە شاری ئیسلام ئاباد لە سنوری پارێزگای کرماشان، کە بە سەردانێکی فەرمی ھاتوتە ھەرێمی کوردستان و سەردانی ھەردوو زانکۆی ھەڵەبجەی سلێمانی کردووە .
ئامانج لەم سەردانەی بەڕێزتان چیە ؟
سەفەرێک کە لەم رۆژانە بۆ ئێمە ھاتە پێش کە لە خزمەتی گەنجان و خەڵکی ھەلەبجە و سلێمانیدا بوین، بە مەبەستی ھاوبەشی کردن بوو لەو ئەزمونانەی کە لە بواری زانستیدا بەدەستمان ھێناوە،
بە تایبەتی ئەو ئەزمونانەی کە لە زانکۆی زانستی کاربوردی بۆ خوێندن و بە تایبەتی تر ئەو خوێندنانەی کە تایبەتە بە بازاڕو رەخساندنی ھەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆکان.
لەوانەش پیشەسازی و بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان لە بوارەکانی ئەدەب و رۆشنبیری .
سوپاس بۆ خوا لە چەن ساڵی رابردوودا ئەزمونگەلێکی باش لە زانکۆی کاربوری بەدەست ھاتوەو ھەر بۆیە ئێمەش بە دوای ئەوەوە بوین کە ئەو ئەزمونانە بە شیوەیەک لە شیوەکان بگوازینەوە بۆ زەمینە ھاوبەشەکان و بەرنامەی ھاوبەشی بۆ دابنیین بە تایبەتی بۆ ئەو خویندکارانەی کە لە ھەرێمی کوردستانن و بێن ئەزمونەکان وەربگرن لەزانکۆی کاربوردی لە ئیسلام ئابادی غەربی لە کۆماری ئیسلامی ئیران.
ھەر بۆیە ئەوەی بە دوایدا ھاتبوین لەم سەفەرەدا سوپاس بۆ خوا بە ئەنجام گەیشت .
ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی توانیویەتی سود لە توانا جۆر بە جۆرەکانی پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران و بە تایبەتی ھەردوو پارێزگای سنەو کرماشان ببینێت، ئایا چۆن ئەو زمینەی کارکردنە فراوانتر بکرێت کە لە بەرژەوەندی ھەردوولادا بێت ؟
بە پێی ئەو زەمینە ھاوبەشەی کە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ھەردو پارێزگای سنەو کرماشان ھەیە، ئەتوانین فرسەتگەلێک ھەیە سودیان لی ببینین، بە تایبەتی کە ئەبینین ھەلی کار زۆر زیاتر ھەیە، پەیوەندی باش ھەیە، پرۆژە گەلێکی گەورەی بازاڕکردن و بازرگانی لە نیوان ھەردو لادا ھەیە .
بۆیە پێویستە ھەوڵی زیاتر بدەین لەم بوارەدا و بە تایبەتی لە رێگای دەرچوانی زانکۆکانەوە لە ھەرێمی کوردستان، چونکە ئێمە زانکۆی زانستی کاربوردیمان ھەیە لە ئیسلام ئابادی غەربی و پرۆژەی داھاتوومان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەتاڵەو رەخساندنی ھەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان، تاوەکو بە ھەردوو لاوە بتوانین سود لە تواناکان و ئاستە زانستیەکانی زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببینین.
بە تایبەتیش ھەلی خوێندن لە زانکۆی زانستی کاربوردی لە پێشوازی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستاندایە .
جێگای ئاماژەیە پەیوەندییەکانی ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران تەنھا لە رۆژە خۆشەکاندا نەبووە، بەڵکو لە ئاستێکدایە کە لە رۆژە سەخت و دژوارەکانی خەڵکی ھەرێمدا زیاتر ئەو پەیوەندی و دۆستایەتیانە رەنگی داوتەوە.